روانگەی پەرلەمانیی عێراق، راپۆرتێکی لەسەر ئەدای خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق بڵاوکردوەتەوە و بە بێبەرهەمترین خولی پەرلەمانی دەستنیشانی کردوەو تێیدا هاتووە؛ تەنها 294 کاتژمێر دەوام کراوە، کە دەکات شەش کاتژمێر لە مانگێکدا.
هەواڵ:KNNC
روانگەی پەرلەمانیی عێراق
کە چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات، بڵاویکردوەتەوە بەرهەمی ئەم خولەی پەرلەمانی
عێراق، لە ساڵانی 2021 بۆ 2025 کەمترین کاریان کردوە و لاوازترین خولی پەرلەمانییە
بووە، بەراورد بە خولەکانی پێشو لە رووی ئەدای یاسادانان و چاودێری و پابەندبوون بە کاتەوە.
لە راپۆرتەکەدا
ئەوەشخراوەتەروو، کاتەکانی کارکردن لە
خولی دووەمدا نزیکەی 993 کاتژمێر بووە، لەکاتێکدا خولی سێیەم 819 کاتژمێر تۆمارکراوە،
ئەوەش بەو مانایەیە کە ئەدای ئێستا تەنها نزیکەی 30%ی چالاکییەکانی پەرلەمانە لە
خولەکانی پێشودا.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ژمارەی
دانیشتنەکان لە دانیشتنی ئێستادا 140 دانیشتنی ئاسایی، شەش دانیشتن نائاسایی و دوو دانیشتنی راوێژکاری بووە، کە کەمترینە لە ساڵی 2010ەوە.
ژمارەی خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ یاساکان کەمیکردووە بۆ 175 یاسا و ژمارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ 116 ، ئەمە لەکاتێكدایە ئەو یاسایانەی
دەنگیان لەسەر دراوە تەنها گەیشتەوە 69 یاسا، کە ئەمەش کەمترە لە خولەکانی پێشوو.
روانگەی پەرلەمانیی
دوپاتیکردوەتەوە، ئەم ئامارانە خراپ و مەترسیدارن، بۆ دابەزینی ئەدای دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردن، لە کاتێکدا وڵاتەکە بەردەموا بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات و لە هەموو ئاستەکانداروبەڕوی ئاستەنگی گەورە بوەتەوە، ئەمەش
پێویستی بەوەیە دامەزراوەی پەرلەمان ئاستی کارایی و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەدای
کارکردندا بەرز بکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار وایە لەمساڵدا و رێکەوتی 11ـی 11 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت و کاندید و لایەنکان کێبڕکێدەکەن لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی
62 جار خوێندراوەتەوە