لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
09:55 - 19/10/2025
کوردستان
+
-

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کەشناسیی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:  لەمڕۆوە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ئاسمان هەور دەبێت، لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند بەڕێژەی جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەگەڵ بوونی هەورە بروسکەدا.

کەشناسیی عێراق: شەپۆلەکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت بەشێوەی پچڕپچڕ.

پێشبینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق: دهۆک 25 پلە، سلێمانی 26 پلە، هەولێر و هەڵەبجە 27 پلە کەرکوکیش 29 پلەی سیلیزی دەبێت، هەرچی شارەکانی عێراقیشە، نزمترین پلە لە نەینەوا تۆماردەکرێت کە 29 پلەی سیلیزییە و میسان موسەننا و بەسڕە و نەجەفیش بە تۆمارکردنی 35 پلەی سیلیزی گەرمترین شارەکانن، پلەی گەرمای بەغدادی پایتەختیش 32 پلەی سیلیزی دەبێت...

107 جار خوێندراوەتەوە