ئەمەریکا: حەمماس پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 19/10/2025
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت: بزوتنەوەی حەمماس پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە ئەوەش پێچەوانەی ئاگربەستە و واشنتن ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: زانیاریی دروست و ڕاپۆرتی باوەڕپێکراویان لەبەردەستە، کە دەرخەری دەخات بزوتنەوەی حەمماسی فەڵەستنیی پلانی داڕشتوە بۆ ئەنجامدانی هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: پلاندانانی بزوتنەوەی حەمماس بۆ هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە پێچەوانەی بەندەکانی ئاگربەست و ئەو پێشکەوتنانەیە کە بە هەوڵی هەموو لایەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەدەستهاتوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر بێت و حەمماس خەڵکی سڤیل بە ئامانجبگرێت ئەوا واشنتن ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی غەززە دەگرێتەبەر...

195 جار خوێندراوەتەوە