لە سنوری شاری هەڵەبجە چەندین جۆری مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی لەناوبران و بەڕێوەبەرایەتی مین لە سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەکە لەڕێگەی تەقاندنەوەی ناکارەبایی ئەنجامدراوە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی ڕایگەیاند: 15ی ئەم مانگە، تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی و لەسەر داواکاریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەڵەبجە، لە گوندی سازان، هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی، بەڕێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، مین و پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە: 39 مین لە جۆری V69، یەک مین لە جۆری VS50، یەک گولـلەتۆپی 130ملم، یەک گولـلە تۆپی 122ملم، یەک گولە تۆپی 105ملم، 10 گولـلە هاوەنی 60ملم، یەک گولـلەی 23ملم؛ دوو گولە ئاڕ پی جی، دوو نارنجۆکی دەستیی و سێ فیوزی پی دی....
30 جار خوێندراوەتەوە