سوپای ئەمریكا بزوتنەوەی حەماسی ئاگادار كردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 15/10/2025
جیهان
+
-

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای  ئەمەریکا داوای لە بزوتنەوەی حەماس کرد توندوتیژییەکانی دژی خەڵکی  مەدەنی لە غەززە ڕابگرێت و "بەبێ دواکەوتن" چەک داماڵێت.

 

هەواڵ:KNNC

براد كۆپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا: هانی بزوتنەوەی حەماسی داوە دەستبەجێ توندوتیژییەکان ڕابگرن و خۆیان لە تەقەکردن لە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی فەلەستینی لە غەززە بەدوور بگرن.

 

ئەوە داوایە دوای ئەوەهات بزوتنەوەکە دەستیكرد  بە جێگیرکردنی هێزە ئەمنییەکان  لەسەر شەقامەكانی غەززەو لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی بە هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتباری كردون.

 

کوپەر داواشی لە حەماس کردوە هەموو توندوتیژییەک بوەستێنێت و پابەند بێت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە غەززە و بەبێ دواکەوتن چەکەکانی ڕادەست بکات.

337 جار خوێندراوەتەوە