كەناڵی 12ی ئیسرائیلی لەزاری بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكەیانەوە بڵاویكردەوە" بزوتنەوەی حەماس پێشێلی رێككەوتنامەی ئاگر بەستی كردوە.
KNNC
ئیسرائیل بڕیاریدا چونە
ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کەم بکاتەوە و ڕێگری لە چوونەدەرەوەی
فەلەستینیەکان بکات لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەحەوە، ئەوەش دوای ئەوەی حەماس تەرمی تەنها
چوار بارمتەی لەكۆی 28 تەرم ڕادەستی تەلئەبیب کردوە، كە ئەوەش پێچەوانەی مەرجەکانی
ڕێککەوتنی نێوانیانە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل
بە کەناڵی 12یان ڕاگەیاندووە، بزوتنەوەی حەماس زانیاری وردی هەیە سەبارەت بە شوێنی
زیاتر لە 10 بارمتەی کوژراو و بڕیارەکەی بۆ ڕادەستکردنی تەنها چوار تەرم"پێشێلکارییەکی
جددی ڕێککەوتنەکە" یە.
بەگوێرەی کەناڵەکە، تەلئەبیب "لەماوەی چەند کاتژمێری
داهاتوودا" فشارێکی توند دەخاتە سەر حەماس بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی داهاتووی ڕێککەوتنەکە
و هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە "هەنگاوی کۆنکرێتی" دەنێت ئەگەر حەماس نەیتوانی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێبكات.
1463 جار خوێندراوەتەوە