ئەو ژنە دیپلۆماتكارە عێراقییەی كە لەماوەكانی رابردودا وا رایگەیاند؛
لەكوسنوڵخانەی عیراق لە(كۆماری ئیستەنبوڵ) كاردەكات، لەهۆتێلێكی ئوردن بەدزییەوە گیرا
هەواڵ:KNNC
بەپێی نوسراوێكی
عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن كە ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی کردووە ،
ئاماژەی بە "سکاڵایەکی هۆتێل ڤێرمۆنتی ئوردنی كردوە كەتیایدا ڕاوێژکار (زەینەب عەکلە عەبد) بە دزینی کەلوپەلی
هۆتێلەكە تۆمەتبار کراوە.
ئاماژە
بەوەشكراوە كە لەكاتی بەجێهێشتنی هۆتێلەكە داوا لەناوبراو كراوە پشكننین بۆ جانتاكەی
بكرێت بەڵام بەبیانوی ئەوەی ئەو كەسێكی دیپلۆماتكارە رێگەی نەداوە پشكنین بۆ
جانتاكەی بكرێت بەڵام دواتر ئامێری پشکنین دەریخستووە لە ژووری ئەو ڕاوێژکارە شەش
خاولیی دەموچاو، دوو خاولیی حەمام، پەرداخ، کاتژمێر، کۆنتڕۆڵ و کەلوپەلی دیکە دیار
نەماون.
باڵیۆزی عێراق
لە ئوردن داوای کردووە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر، چونکە روداوەكە كاریگەری لەسەر
ناوبانگی وەزارەتەكەو دیپلۆماتكارانی عیراق دەبێت.
2504 جار خوێندراوەتەوە