کەی ئێن ئێن
زانیویەتی شەوی ڕابردوو، پێشمەرگەیەک لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی بە چەکەکەی خۆی
لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی
ئێن ئێن رایگەیاند، شەوی ڕابردو لە روداوێکی کوشتندا لە شاخی گۆیژە، پێشمەرگەیەکی
دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە، بە چەکەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، گوڵفرۆشێک تەرمەکەی دۆزیوەتەوە و ناوی پێشمەرگەکە ناوی (ل،ل) و تەمەنی 30 ساڵە،
خێزاندارە و یەک منداڵیشی هەیە.
ئەو پێشمەرگەیە لە بەرگری فریاکەوتنی کانی گۆمە دەوامی کردوە، شەوی ڕابردو لەکاتی دەوامەکەیدا،
چەکەکەی بردوە و چوەتە سەر شاخی گۆیژە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کۆتایی هێناوە بە ژیانی خۆی.
ئەمە لە
کاتێکدایە تا، کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە فەرمی هیچ
لێدوانێکیان لەسەر ئەو روداوە نەداوە.
سلێمانی –
بڕیار نامیق
1130 جار خوێندراوەتەوە