سەرۆكی مەدەغەشقەر پۆستەكەی بەجێهێشت و هەڵهات

KNN : Kurdish News Network
07:33 - 13/10/2025
جیهان
+
-

رۆژنامەی میدی مەدەغەشقەر پشت بەستو بەسەرچاوەیەكی سەربازی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە كە لەژێر فشارو خۆپیشاندانی جەماوەریدا ئەندریە راجولينای سەرۆكی ئەو وڵاتە كەدەكەوێتە خۆرهەڵاتی ئەفەریقیا هەڵهاتوەو وڵاتی بەجێهێشتوە.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

بەپێی هەمان سەرچاوە ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی مەدەغەشقەر خۆیان بەجێگرەوەی دەسەڵات ناساندوە و  لایخۆشیەوە سیتینی راندریاناسۆلۆنیایكۆ سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە:  كە یەكە سەربازییەكانی سوپای مەدەگەسكەر پاش ئەوەی چونەتە پاڵ خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەكەیاندا گرتوەو ئەندریە راجوليناش بەفرۆكەیەكی فەرەنسی بەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوە.

 

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتوەكان بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵكی ئەو وڵاتە 22 كەس كوژران و زیاتر لە 100ی تریش برینداربوون .

ناڕەزایەتییەکان  لە 25ی ئەیلولی رابردوو  بەهۆی کەمیی ئاو و کارەباوە سەریهەڵدا، دواتر خۆپپیشاندانەكاین پەرەی سەند و بوو بە ڕاپەڕین  لەدژی گەندەڵی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

253 جار خوێندراوەتەوە