دەزگای
هەواڵگری ناوخۆی بەریتانیا ناسراو بە MI5 ئاگادارییەکی توند و دەگمەنی بۆ
پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی دەرکرد؛ کە لەلایەن سیخوڕەکانی چین، ڕوسیا و
ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج و هۆشداریشیداوە بە پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی
کە لە رێگەی فیشینگ و داراییەوە دەیانەوێت کاریگەریان لەسەر دروست بکەن.
هەواڵ:KNNC
دوای هەفتەیەک لە راگرتنی دادگایکردنی
دوو هاوڵاتی بەریتانی بە تۆمەتی سیخورێکردن بەسەر ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە بۆ وڵاچین، لەبەر ئەوەی حکومەتی
بەریتانیا رایگەیاند بوو وڵاتی چین نەبوەتە هەريشي و مەترسی بۆسەر بەریتانیا،
بەڕێوەبەری هەواڵگری بەریتانیا هۆشداری دەدات.
دوابەدوای روداوەکە، کۆمپانیای MI5 هۆشداریدا بە سیاسەتمەداران و ئەو ستافانەی
لەگەڵیاندا کاردەکەن کە چاودێری سیخوڕەکان بکەن، جەختیکردەوە کە سیخوڕەکان هەوڵدەدەن
کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران هەبێت لە رێگەی رەشبگیری، هێرشی فیشینگ،
دروستکردنی پەیوەندی قوڵ و درێژخایەن یان بەخشینی دارایی.
کێن مەککالوم، بەڕێوەبەری
هەواڵگری ناوخۆ دەڵێت: کاتێک وڵاتانی بیانی زانیاری گرنگی بەریتانیا دەدزن یان دەستکاری
پرۆسەی دیموکراسییان دەکەن، نەک تەنها لە کورتخایەندا ئاسایشیان دەخەنە مەترسییەوە،
بەڵکو خودی بناغەکانی سەروەری وڵاتەکەش تێکدەدەن.
MI5 داوای لە سیاسەتمەداران کرد کە ئاگاداری
"کارلێکە کۆمەڵایەتییە نائاساییەکان" بن، لەوانەش دوبارەبونەوەی داواکاری
بۆ کۆبونەوە تایبەتەکان و دەستخۆشی و خەڵاتکردنەکان، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی
لەڕێگەیانەوە بکرێنە ئامانج.
244 جار خوێندراوەتەوە