جۆ وێڵسۆن،
ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بابەتێکی
لەسەر رێکخراوی بەدری هادی عامری و بانکی ڕافیدەین پۆست کردوە و ئیمۆجی (کات)ی لە
تەنیشتەوە داناوە.
پۆستەکە سێ ناوی
تێدایە، ئەوانیش بریتین لە (هادی عامری، رێکخراوی بەدر، بانکی ڕافیدەین)
ئەو پۆستەی ئەندامی کۆمارییەکان دوای سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی
ئەمەریکا دێت بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و گروپی چەکداری عێراق کە بەوتەی ئەمەریکا
پەیوەندییان بە گروپە چەکدارەکانی ئێرانەوە هەیە.
3089 جار خوێندراوەتەوە