جێگری بانكی ناوەندیی عێراق: بەنیازین گۆڕانكاری لەدراوی عێراقیدا بكەین

KNN : Kurdish News Network
04:13 - 15/10/2025
ئابوری
+
-

جێگری بانكی ناوەندیی عیراق باس لەئەگەری لابردنی سفرەكانی سەر دینار دەكات و دەشڵێت عێراق خاوەنی 170 تۆن زێڕە.

 

هەواڵ:KNNC

 

دكتۆر عەمار عەیفاوی ، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد ، نیازیان هەیە سفرەكانی سەر دراوی عیراقی لاببنەن بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر كەرتی دارایی سوك بكەن و هەنگاوی لەو جۆرەش پێویستی بە پلانی ورد هەیە بۆ ئەوەی زامنی دەرئەنجامەكانی بكەن و هیچ لێكەوتەیەكی خراپی لەسەر مامەڵە داراییەكان نەبێت.

 

 

 

عەیفاوی لەدیدارێكیدا لەگەڵ CNBC عەرەبی رایگەیاند: كە لەئێستا زێڕی یەدەگی عیراق گەیشتوەتە 170 تۆن و ئەوەش لە 20%ی كۆی سامانی بانكیی ناوەندی پێكهێناوە.

 

 

جەختیشیكردەوە كە عیراق لەخاوەندارێتی بۆ زێڕ لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی و پلەی 29 یەمینی وڵاتانی جیهاندایە.

1077 جار خوێندراوەتەوە