خوێندی باڵا لەبارەی پەڵپ گرتن خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:42 - 15/10/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 51 هەزار وحەوت سەدو بیست وپێنج خوێندکار ناویان گەراوەتەوە،هاوکات، دەربارەی پەڵپ گرتنیش خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە.

 

 هەواڵ؛ KNNC

 

دکتۆر خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی  ناویان هاتۆتەوە کە دەرچوانی ئەمساڵ وساڵانی رابردون  لە زانستی و وێژەیی و پیشەیی و ژمارەیان 51 هەزار وحەوت سەدو بیست وپێنج خوێندکار دەبن ،دەشڵێت، لەو ژمارەیەش 45 هەزار وچل و سێ خوێندکار دەرچوانی ئەمساڵن، شەش هەزار و شەش سەد وهەشتا ودو دەرچوانی ساڵانی رابردون .

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مسالدا ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران ٪97 بوە ولە ٪3 ی خوێندکاران وەرنەگیراون و بەراورد بەساڵی ڕابردو نمرەکان دابەزیون .

 

لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە مساڵدا فۆڕمی زانکۆڵانیان پێشکەشکردوە بەڵام ناویان نەگەڕاوەتەوە وتی، هەزارو سێسەدو حەفتاو هەشت خوێندکار بەهۆکاری جیاواز وەرنەگیراون  .

 

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵیت، ئەو خوێندکارانەی کە وەرگیراون بەڵام بەشەکەیان بەدڵ نیە دەیانەوێ پەڵپ بکەن دەبێ سەردانی ئەو بەشە بکەن لە زانکۆ کە ناویان گەڕاوەتەوەو پاشان دەست بکەن بە ڕێکارەکان ، دواتر ئەو بەشەی کە دەیەوێ وەربگیرێت دەبێ ڕەزامەند بێت بە وەرگرتنی ئەو خوێندکارە.

 

 دەربارەی کردنەوەەی بەشی نوێ لە زانکۆکان دەڵیت، بۆ ئەمساڵ 71 بەشی نوێ لە زۆربەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، ئەمساڵ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە و ئامادەکارییەکان وا لە تەواوبوندان و هاوکات، خوێندکاران بۆ ئەمساڵ بەشێوەی فۆرم وەردەگیرێن لەو بەشە نەک زانکۆڵاین .

 

جەختی لەوەشکردۆتەوە، پڕۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە 26 ی ئەم مانگە دەست پێدەکرێت.   

549 جار خوێندراوەتەوە