بەبۆنەی پلە بەرزکردنەوەیان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری
پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە (8721) پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی
پێشمەرگە دەکات، کە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی 2025 پلەکانیان بەرزکرایەوە.
هەواڵ:KNNC
بەم بۆنەیەوە، وەزیری پێشمەرگە رایدەگەینێت:
دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و باشتکردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی کاری
حکومەتی هەرێمی کوردوستان و وەزارەتی پێشمەرگە
و پڕۆسەی چاکسازییە،هەموو
هەوڵەکانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان شایستەبوونی پلەکانیان
لە وادەی یاسایی و کارگێڕی خۆیدا بەرزبکرێتەوە.
وەزیری پێشمەرگە، داواش دەکات لە بەرامبەر بەرزکردنەوەی
شایستەی پلەکانیان، دەبێت پێشمەرگە وەک هەمیشە لەئەرکی پاراستنی خاک و سنوور و خەڵکی
کوردستان و جێبەجێکردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن.
509 جار خوێندراوەتەوە