سەرباری ڕاگرتنی شەڕ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست 9 کەس بەهۆی بۆردومانەکی ئیسرائیلەوە لە غەززە بوونە قوربانی
هەواڵ:KNNC
پاش پێنج ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس ، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە دو کەس لە گەڕەکی حەی شوجاعیەی ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە کوژران.
هاوکات بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە حەوت کەسی دیکە برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە 10ی تشرینی یەکەمدا و پاش زیاتر لە دو ساڵ لە شەڕ، لەسەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست شەڕ ڕاگیرا و 20 دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر زیاتر لە دو هەزار گیراوی فەڵەستینی لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا ئاڵۆگۆڕیان پێکرا...
322 جار خوێندراوەتەوە