نرخی کانزا
زەردەکە نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، ریکۆردێکی
دیکەی مێژوی تۆمار کرد و ریکۆردەکەی پێشوی
خۆی شکاند و یەک ئۆنسەی بە چوار هەزار و 200 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ
چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا و جیهاندا، نرخی زێڕ لە
بازاڕەکاندا بەرزبونەوەیەکی دیکەی مێژویی تۆمارکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژودا،
ئۆنسەیەک زێڕ بە 4.200 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم نرخەی زێڕ
لە کاتێکدایە بەردەوام کانزا زەردەکە ڕوی
لەبەرزبونەوەیە و لە کەمتر لە شەش مانگدا بەهای یەک ئۆنەسە زیاتر لە 800 دۆلاری
چوەتە سەر.
دابەزینی بەهای
دۆلار و پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، شەڕی وڵاتان و
خواستی زۆری روسیا و چین بۆ کرینی کانزا زەردەکە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
959 جار خوێندراوەتەوە