سادق
ئامولی لاریجانی رایەگەیاندوە، قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران و گەلی ئێران،
وڕێنەکردنن، ترەمپ وادەزانێت گەلی ئێران لە بیری دەکات کە ئەوان چەندین ساڵە
پاڵپشت و هاوکاری تاوانەکانی ئیسرائیلن و با دڵنیابن ناچنە بەهەشتەوە بەهۆی تاوانەکانیانەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکی مەکۆی
دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتی ئێران، ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی
هێرشی توندی کردوەتە سەر ترەمپ و دەڵێت؛ ئاغای ترەمپ تۆ گەلەی ئێرانت نەناسیوە،
ئەوەی دەیڵێیت وڕێنەکردنە.
ئایەتوڵڵا سادق
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی ترەمپ وا دەزانێت هەر زوو بیری گەلان دەسڕدرێتەوە؛
ئەوە ئێوان چەندین ساڵە گەورەترین پاڵپشت و هاوبەشی تاوانەکانی ئیسرائیل
بوون و دەستتان بە خوێنی زیاتر لە 67 هەزار شەهید لە غەززە سوورە و ئێستا جلی
ڕزگارکەرتان لەبەر کردووە!
ئاماژەی
بەوەشکردوە؛ سەبارەت بە گەل و دەسەڵاتی ئێرانیش وڕێنەدەکەن، بەهۆی تاوانەکانتانەوە
تۆ و هاوپەیمانەکانت کە چەندین ساڵە ستەم دەکەن و خوێن دەڕژن ناچنە بەهەشتەوە: نە ڕاستەوخۆ و نە ناڕاستەوخۆ.
لە کۆتای
پەیامەکەشێدا، ئەو بەرپرسەی ئێران ئایەتێکی قورعانی نوسیوە؛ «إِنَّ اللّهَ لَا
یَهْدِی الْقَوْمَ الظَّالِمِینَ»، کە ماناکەشی ئەوەیە بە راستی خودا هیدایەتی
قەومی خراپ نادات.
67 جار خوێندراوەتەوە