ئەمڕۆ چوارشەممە
، عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لەبارەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی
پارێزگای بەغدا و کاندیدی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، داوای کرد
تاوانباران "بەخێرایی" لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی راگەیەنراوێك
كە لەلایەن باڵیۆزخانەكە بڵاویکردۆتەوە ؛ جەختكراوەتەوە توندوتیژی بەرامبەر بە
کاندیدە سیاسییەکان زیان بە دیموکراسی عێراق دەگەیەنێت، پێویستە بەخێرایی لێپرسینەوە
لە ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکراوە
، ئەوەی ئێستا عێراق پێویستی پێیەتی سەقامگیری و بەرەوپێشچونی ئاشتیانەیە بەرەو هەڵبژاردنەکان
و لەهەمان كاتیشدا پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەفا مەشهەدانی كراوە .
لە کۆتاییدا وتی:
ئێمە لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق وەستاوین لە ئیدانەکردنی ئەم توندوتیژییە.
213 جار خوێندراوەتەوە