ڕێکخراوی جیهانیی بۆ تەندروستی
ئاژەڵان بڵاویكردەوە، لە باكوری عێراق جۆرێکی زۆر درمی ئەنفلۆنزای باڵندە لەنێو پەلەوەرەکاندا
بڵاوبوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەو ڕێکخراوە کە بنکەکەی
لە پاریسە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، جۆری ئەنفلۆنزای
باڵندەی H5N1 ، لەنێو پەلەوەڕەكانی
شارۆچکەی بەشیقەدا دۆزراوەتەوە و بووەتە هۆی لەناوچونی 12 هەزار باڵندە.
هاوكات وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لە ڕێگەی فەرمانگەی ڤێتێرنەرییەوە، ڕێوشوێنە
خۆپارێزییەکان گیراونەتە بەرو لەهەمان
كاتیشدا هاوردەكردنی هەموو جۆرە پەلەوەر و باڵندەیەک (زیندوو و بەستوو)، هێلکە، و هەر بەرهەمێکی دیکەی پەلەوەر لە ئێرانەوە قەدەغە
كراون.
377 جار خوێندراوەتەوە