سەفا مەشهەدانەی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و
کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوە و گیانی
لەدەستدا.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،
لە ناوجەی تارمییە لە باکوری ىەغداد بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە
کاندیدەکان بەناوی سەفا مەشهەدانەی بۆ پەرلەمانی عێراق تەقییەوە و بە گوێرەی زانیارییەکان
گیانی لەدەستداوە.
ئەم روداوی کوشتنی
کاندیدە لە کاتێكدایە بڕیار وایە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، پەرلەمانەکە لە 329 کورسی پێکدێت، کە 320 کورسیان گشتین و 9 کورسیەکەی تریش تایبەتن بە کۆتاکان.
کوژراوەکە کاندیدی یەکێکە لە هێزە سونییەکان و ژمارەیەک لە
میدیاکانیش بڵاویان کردوەتەوە، سەفا مەشهەدانی داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی
شەعبی کردوە لە رابردودا.
هاوپەیمانی سیادە گەورەترین هاوپەیمانی سیاسی
سوننە لە عێراق، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2021 سەریهەڵدا و لە لە ساڵی 2022 بە سەرکردایەتی خامیس ئەلخەنجەر بە فەرمی دامەزراو
هاوپەیمانییەکە خاوەنی 63 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و یەکێکە لە کاریگەرترین
هێزەکانی پەرلەمانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا.
47 جار خوێندراوەتەوە