عێراق ئامادە نییە دەروازەی ڕەبیعە بەڕوی ڕۆژئاوای كوردستاندا بكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:46 - 14/10/2025
عێراق
+
-

بەرپرسانی عێراق جەختدەكەنەوە كە لایەنی كوردی لەسنوری پارێزگای حەسەكە لەخۆرئاوای كوردستان داوایان لەبەغدا كردوە دەروازەی رەبیعە بەڕویاندا بكەنەوە بەڵام داواكە رەتكراوەتەوە.

 

KNNC

سایتی عەرەبی جدید لەزاری بەرپرسانی عیراقی بڵاویكردەوە ، لەپرسی دەروازە سنورییەكاندا بەغدا تەنیا مامەڵە لەگەڵ دیمەشق دەكات و ئامادە نییە مامەڵە لەگەڵ هەسەدەو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بكات بەو پێیەی دەروازەی رەبیعە لەدەرەوەی سنوری ئیدارەی حكومەتیی ئەو وڵاتەیە.

 

 

وەك سایتی ناوبراو ئاماژەی پێكردوە " ئەو هەوڵوێستەی عیراق پشتیوانیكردنێكی ترە لەدیمەشق و ئەحمەد شەرع.

 

دەروازەی رەبیعە لەڕووی عیراق دەكەوێتە سنوری پارێزگای نەینەواو لەساڵی 2013ەوە بەرووی سوریادا داخراوە و جگە لەو دەروازەیەش هیچ دەرچەیەكی تر نەینەوا بەسوریا نابەستێتەوە.

168 جار خوێندراوەتەوە