لەپارێزگای موسەنا و بەهۆی نوسینی كۆمێنتێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كوژراوێك و چوار قوربانی لێكەوتەوە
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی نەجمی لە پارێزگای موسەنا بەمیدیاكانی عیراقی راگەیاند: بەهۆی نوسینی كۆمێنتێك
لە فەیسبوك" شەڕی چەكداری روویداوەوەو سەرئەنجام كەسێك كوژراوەو چواری تریش
بریندار بوون كەباری تەندروستی دوانیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە دوا بەدوای رووداوەكە هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە
ئەو جێگەیەو تەرمی كوژراوەكەیان بۆ پزیشكی دادی گواستوەتەوەو بریندارەكانیش
رەوانەی نەخۆشخانە كراون و لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە دەستیپێكردوە.
612 جار خوێندراوەتەوە