تورکیا بنکە و بارەگاکانی لە هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:44 - 15/10/2025
کوردستان
+
-

ڕێکخراوی سی پی تی: مانگی ڕابردوو سوپای تورکیا هیچ هێرشێکی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە و لەگەڵ ئەوەدا بەردەوامە لە بەهێزکردن و زیادکردنی بارەگا سەربازییەکانی لە سنورەکە.

 

هەواڵ:KNNC

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە مانگی ئەیلوولدا، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردومانێکی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە، لە دوای 2015شەوە ئەمە یەکەمین مانگە بەبێ هێرش و بۆردومانی سوپای تورکیا تێپەڕێت.

 

سی پی تی: هەرچەندە شەڕ وەستاوە بەڵام گوندنشینان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە گوندەکانیان.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە لەگەڵ ڕاوەستانی هێرشەکان سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیادنانی بارەگای سەربازیی نوێ لەسەر چیای مەتینا، دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنوری قەزای ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا.

جیاواز لە پێشو ئەمجارە سوپای تورکیا لە بارەگا سەربازییەکانەوە ڕێگە دەباتە ناو گوندە ئاوەدانەکان.

سی پی تی ئاماژەی بەوەشداوە لە بەرامبەریشدا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەرباری دەستبەرنەدان لە چەک، سەرقاڵی دروستکردنی تونێل و ڕێڕەوی ژێرزەمینین لە ناوچەکانی گارا، قەندیل و ئاسۆس.

 

لە 1ی ئازار تا 30ی حوزەیران سوپای تورکیا، هەزار و 390 هێرش و بۆردومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و لەپاش پڕۆسەی چەکلەناوبردنی پەکەکە لە 11ی تەمموزەوە 34 هێرشی دیکەی ئەنجامداوە...

25 جار خوێندراوەتەوە