ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوایەكی ئاراستەی بەغدا كرد لەبارەی موچە

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 15/10/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی  مەسرور بارزانی  کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا و بە بۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەرۆكی حكومەتی هەرێم داوایكرد هەڵمەتێکی شارستانی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێنماییەکان بەڕێوە بچێت و   هیوای سەرکەوتنیشی  بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانە خواست کە دەبنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان و داکۆکی لە مافە دەستووریی و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

 

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە دوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوول و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025 ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

هەر لەكۆبوونەوەكەدا  ئەنجومەنی وەزیران داوای  لە حکومەتی فیدڕاڵ  كرد، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ڕاسپێرێت بە خەرجکردنی مووچەی هەرێم بە تایبەتیش کە ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی بە بێ کەموکووڕی جێبەجێکراوە و زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بازاڕی جیهانی لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

47 جار خوێندراوەتەوە