کۆمپانیای دانە غاز ڕایەگەیاندوە، کۆمپانیاکەیان
و کۆمپانیای کرێسێنت پترۆڵیۆم بە فەرمی دەستپێکردنی فرۆشتنی بازرگانی غاز لە پڕۆژەی
فراوانکردنی KM250ی راگەیاند و
ئاشکراشی کردوە رێژەی بەرهەمهێنانی غاز زیادی کردوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە،
کۆمپانیای دانە غاز لەسەر غازی کۆرمۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ پرۆژەکە پێش وادەی خۆی بە هەشت مانگ تەواو
بوە و دەشڵێن؛ بەمەش توانای بەرهەمهێنانی
غاز بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجای پێوانەیی لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات و دەکاتە ٪50
لەکۆی زیادبونی بڕی بەرهەم لە کێڵگەی کۆرمۆر.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ بەهۆی ئەو زیادبوەنەوە
لە کێڵگەکاندا، رۆژانە کۆی بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەگاتە 750 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش کۆی گشتی وەبەرهێنان
لە پڕۆژەکەدا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەراندوە و گەشتوەتە یەک ملیارو 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
دانە غاز ئەوەشی خستوەتەروو، مەبەستیان لەم
فراوانکردنە، زیادکردنی داهات و پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە سەرتاسەری
عێراق و هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش بۆ
پشتگیریکردنی پڕۆژەی روناکی هەرێم کە دابینکردنی کارەبایی 24 کاتژمێرییە.
123 جار خوێندراوەتەوە