بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای
هەواڵگریی ئەمەریکا بۆ کەی ئێن ئێن: ئەحمەد شەرع لەگەڵ یەک پارچەیی خاکی سوریادایە
و سەرکەوتنی دیمەشقیش بە سەرکەوتنی واشنتن ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
دەیڤد پێترایۆس بەڕێوەبەری
پێشوی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند:
ئەوان لە ڕابردودا لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دوو بەرەی دژ بەیەک بوون و لەگەڵ ئەوەی
ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە زیندانەکانی ئەمەریکادا بوە و داواکراوی ئەمریکابوە،
بەهۆی سەرکردایەتی گروپی قاعیدە و گروپە توندڕەوەکان، ئێستا بارودۆخ گۆڕاوە، چونکە
ئەحمەد شەرع ئەو کەسەبوو کە ڕابەرایەتی ئەو هێزانەی کرد کە دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان
ڕوخاندوە.
ئاماژەشی بەوەکرد، ئێستا ئەو سەرۆکی کاتیی سوریای نوێیە کە وڵاتێکی فرەپێکهاتەی ناوچەکەیە.
بەڕێوەبەری پێشوی دەزگای
هەواڵگری لەبارەی کورد و دەسەڵاتی نانەوەندیی لە سوریا ئاماژەی بەوەدا، ئەحمەد شەرع
لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی مافی پێکهاتە و کەمینەکانی وڵاتەکەدایە ئەوانیش
لەگەڵ سوریایەکی یەکگرتودان، بۆیە سەرکەوتنی ئەحمەد شەرع لەو پرسەدا سەرکەوتنی
واشنتۆنە و نایانەوێت سوریا دابەشببێت.
سەبارەت بە کەسایەتی ئەحمەد شەرع پێترایۆس دەڵێت،
شەرع کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە و خاوەنی بیرکردنەوەیەکی فراوانە و زۆر زیرەکە، بۆیە
بەهەموشێوەیەک پشتگیری دەکەین.
113 جار خوێندراوەتەوە