توێژینەوەیەك جەختدەكاتەوە لەوەی كە دەتوانرێت ئامرازی زیرەکی دەستکردی وەک ChatGPT و Gemini بشێوێنرێت.
هەواڵ:KNNC
بەپێی
توێژینەوەیەك كە لەلایەن سەنتەری زیرەکی دەستکردی بەریتانیا
و پەیمانگای ئالان تورینگ و كۆمپانیا ئەنترۆپیکی AI ئەنجامدراوە ، دەتوانرێت ئامرازەکانی AI بە ئاسانی دەستکاری بکرێت و بقۆزرێتەوە بۆ ڕاهێنانیان بە داتای
ساختە.
ڤاسیلیس ماڤرۆدیس و کریس هیکس لە پەیمانگای
ئالان تۆرینگ هۆشدارییان داوە کە هەندێک ئامرازی زیرەکی دەستکرد وەک ChatGPT و Gemini دەتوانرێت ژەهراوی بکرێت
و دەستکاری بکرێت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێکی چەواشەکارانە بەرهەم بهێنێت.
ئاماژەیان بەوەشكردوە "لایەنە زیانبەخشەکان دەتوانن دەقی پیس بخەنە ناو ئەم پۆستانەوە
بۆ ئەوەی مۆدێلەکان ڕەفتاری نەخوازراو و مەترسیدار بگرنەبەر، پرۆسەیەک کە بە 'ژەهراویبوون'
ناسراوە".
جەختیشكراوەتەوە
لەوەی ئەنجامەکانمان سەرسوڕهێنەر و نیگەرانکەر
بوون" "ژەهراویکردنی داتاکانیش ئاسانتر بووە لەوەی بیریان لێدەکردەوە.
216 جار خوێندراوەتەوە