سەرۆکی فیدراسیۆنی
تۆپی بالەی عێراق داوای سزادانی تیپێكی بالەی كچانی كوردستان
دەكات
هەواڵ:KNNC
د.حەبیب حوسنی سەرۆكی فیدراسیۆنەكە داوایكردوە
سەرجەم ئەو یاریزانانەی بەشداری پاڵەوانێتی یارییەكانی پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاساییان
بەنوێنەرایەتی عیراق كردوە روو بەرووی ڕیكاری دیسپلینیی توند بكرێنەوە لەبەرامبەر بەرز
كردنەوەی ئاڵای كوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەوەی ڕوویداوة ڕەفتارێکی قبوڵنەکراوە کە ڕەمزی و یەکڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی تێکدەدات.
ليدوانی ئەو بەرپرسە
وەرزشییەی عیراق لەكاتێكدایە ئەو یاریزانانەی كوردستان بەر لەوەی ئاڵای كوردستان
بەرز بكەنەوە ئاڵای عیراقیشیان بەرز كردوەوەو رێزییان لە ئاڵاكە گرتوە و توانیویشیانە پلەی سێیەم بۆ عیراق مسۆگەر بكەن.
305 جار خوێندراوەتەوە