سوپای ئیسرائیل: دەستمانکرد بە کشانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 10/10/2025
جیهان
+
-

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئێوارەی پێنجشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر گەڕەکی سەبرا لە باشووری شاری غەززە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 40 کەسیش بێسەروشوێن بوون، سوپای ئیسرائیل راگرتنی هێرشەکانی ڕایگەیاند و دەستی کردوە بە کشانەوە لە غەززە.

 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندوە کە هێرشە ئاسمانییەکان وەستاون و دەستیان کردوە بە کشانەوە بۆ ئەو هێڵەی لەسەری رێککەوتون.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، لیوای 36ی سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە کشانەوەی ئۆتۆمبێلەکانی لە کەرتی غەززە.

 

یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتودا ئەو پڕۆسەیەش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

55 جار خوێندراوەتەوە