بەرێوەبەری راگەیاندنی كۆمپانیای توركیش ئێرلاینز : گەشتەكانمان بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 09/10/2025
کوردستان
+
-

یەحیا ئوستون – بەرێوەبەری راگەیاندنی  كۆمپانیای "توركیش ئێرلاینز" ئاشكرایكرد؛ بەم نزیكانە گەشتە ئاسمانیەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

 

هەواڵ:KNNC

 

ئوستون لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی:وەک ئاڵاهەڵگر لە نوێنەرایەتیکردنی تورکیا لە ئاسمانەکانی جیهاندا بە شانازییەوە بەردەوامین و هاوتەریبیش لەگەڵ ئەم دیدە خۆشحاڵین کە بەم نزیکانە  گەشتەكانمان بۆ سلێمانی دەستپێدەکەینەوە.

 

بە گەشتە ئاساییەکانمان کە هەفتانە حەوت ڕۆژە بۆ سلێمانی، ئامانجمان زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ڕۆشنبیری و گەشتیارییەکانی نێوان عێراق و تورکیایە.

 

 

میوانەکانمان بانگهێشت دەکەین بۆ ئەوەی  ئەزمونی  بەرزترین ستانداردی میوانداریی تورکی لە ئاسمانەکاندا بكەن.

964 جار خوێندراوەتەوە