ئەکادیمیای سویدی خەڵاتی
نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2025ی بەخشییە نووسەری هەنگاری لاسلۆ کراسنێهۆرکای " لەپای
کارە ئەدەبییە سەرنجڕاکێش و دیدە قوڵەكانیەوە ، کە لەنێو سامناكی و ئاماژەی كۆتایی هاتنی جیهاندا هێزی هونەر دوپاتدەکاتەوە".
هەواڵ:KNNC
ئەکادیمیای سویدی،
نووسەری هەنگاری لاسلۆ کراسنێهۆرکای بە "نووسەری داستانی گەورەی نێو نەرێتی ئەوروپای ناوەڕاستی وەسفكردوە، کە لە
کافکاوە تا تۆماس بێرنارد درێژدەبێتەوە، كە خۆی لە بێواتایی و و زیادەڕەوی کۆمیدیدا دەبینێتەوە.
کراسنێهۆرکای لە ساڵی 1954لە
شارۆچکە بچووکەکەی گیولا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هەنگاریا لە نزیک سنووری ڕۆمانیا لەدایکبووە.
لە خێزانێکی جوولەکە چینی مامناوەنددا گەورە بووە و ئیلهامێکی زۆری لە ئەزموونەکانی
ژێر دەسەڵاتی کۆمۆنیست و گەشتەکانی وەرگرتووە دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1986 هەنگاریای بەجێهێشتووە و ڕووی لە بەرلینی ڕۆژئاوا کردووە.
پێشتریش لە ساڵی 2015 دا خەڵاتی نێودەوڵەتی مان بووکەری بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆمانی (ميلانخوليای بەرخۆدان)، ئەم نوسەرە بە شێوازە ناوازەکەی ناسراوە، کە بە ڕستەی درێژ و ئاڵۆز و کەشێکی خەمناک و فەلسەفی دەناسرێتەوە و زۆرجار بەرهەمەکانی بەدواداچوون بۆ پرسەكانی بوونگەرایی وەک ئاژاوە، داڕمان و بێمانایی دەکەن.
یەکەم ڕۆمانی لاسلۆ کراسنێهۆرکای بە ناوی ساتانتانگۆ، بوو كە رووداوەكانی لە ناوچەیەکی گوندنشینی دورە دەست روودەدەن.
67 جار خوێندراوەتەوە