وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا كۆمەڵێك سزای نوێی پەیوەست بە ئێرانی ڕاگەیاند کە 38کۆمپانیا و دامەزراوەی
چەند وڵاتێکی گرتوەتەوە ، لەوانە ئیمارات، هۆنگ کۆنگ، سەنگافورە، هیندستان، تورکیا،
چین، پەنەما، ئۆکرانیا و دوورگەکانی مارشال.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لایەنە بەئامانجگیراوەكان لە کەرتی کەشتیوانی، پترۆکیمیایی، بازرگانی کیمیایی
و وزەدا چالاکن لەنێویشیاندا کۆمپانیای پیشەسازی
پترۆکیمیایی کرماشان .
هاوكات دەیان کەشتیی سزادراون کە ئاڵای وڵاتانی وەک پەنەما، گامبیا، کۆمۆرۆس،
پالاو، لیبێریا، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتیان هەڵکردوە، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییان بەو تۆڕانی
لەدەرەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران كاردەكەن،
کە زۆربەیان نەوتی خاو و گازی سروشتی شل دەگوازنەوە.
هەروەها سزاکان 10کەسی لە هیندستان، چین، تورکیا و وڵاتانی دیکە کردە
ئامانج کە زۆربەیان لە کەرتی کەشتیوانی، بازرگانی و پترۆکیمیایی چالاکن.
284 جار خوێندراوەتەوە