ترەمپ: پەلاماردانی ئێران راگرتنی جەنگی غەززەی لێكەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:36 - 09/10/2025
کوردستان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەردانی میسر دەکات بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ترەمپ لە واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "کۆتایمان بە جەنگی غەززە هێناوەو هەوڵدەدەین ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممە بارمتەکان وەربگرینەوە و ئەوەش ڕۆژێکی خۆش دەبێت".

 

ئەوەشی دوپاتكردەوە كە بە هاوکاری چەند وڵاتێک سەرپەرشتی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە دەکەن و وتیشی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی لە ئاگربەستی غەززە و پلانەکانی  لەبارەی  غەززە دەکەن.

 

 

لەبارەی ئێرانیشەوە ترەمی  رایگەیاند؛ تاران دەیەوێت کار بۆ ئاشتی بکات، ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە هاوکار و پشتیوان دەبن و جەختیشیكردەوە پەلاماردانی ئێران بۆ گەیشتن بەرێككەوتن و ئاگر بەست لەغەززە كارێكی گرنگ بوو.

401 جار خوێندراوەتەوە