وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : هەریەك لەكەتیبەكانی حیزبوڵاو عەسایبی ئەهلی هەق كار بۆ لاوازكردنی سەروەری عیراق دەكەن

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 10/10/2025
عێراق
+
-

تۆمی پیگۆت وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەتویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە ،واشنتۆن ئەو پەڕی هەوڵی خۆی دەدات بۆ فشار خستنە سەر ئێران و جەختی لەوەشكردوەتەوە، كە هەریەك لەكەتیبەكانی  حیزبوڵاو عەسایبی ئەهلی هەق كار بۆ لاوازكردنی سەروەری عیراق دەكەن .

 

هەواڵ:KNNC

ئاماژەی بەوەشكردوە جگە لەو دوو گروپە فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران كە پشتیوانی لە هاوبەشە تیرۆریستەكانی ئێران دەكەن لەناوچەكەدا لەوانەس كەتیبەكانی حیزبوڵاو عەسایبی ئەهلی هەق بەئامانج دەگیرێن.

 

هەر لەوچوارچێوەیەدا جۆ ویلسۆن كۆنگرێسمانی  كۆمارییەكان داوای لە ئیدارەی ترەمپ كرد فەیلەقی بەدرو هادی عامری و بانكی رافیدەین بخاتە نێو لیستی ئەو لایەنە عیراقیانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون.

 

 

دوێنێش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆمەڵێك سزای سەپاند بەسەر كەسایەتیی بانكی و كۆمپانیا عیراقییەكانی پەیوەست بەسوپای پاسدارانی ئێرانی و كەتیبەكانی حیزبوڵا لەوانە  كۆمپانیای موهەندس كە باڵی ئابوری حەشدی شەعبیە.

599 جار خوێندراوەتەوە