یەکەم وەزیری ئیسرائیلی دژی ڕێککەوتنەکە هاتە دەنگ

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 09/10/2025
جیهان
+
-


وەزیری دارایی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ناتوان دەنگ بە ڕێککەوتنەکە بدەن و ئەوان بەرپرسیارێتیان لەسەر شانە و ترسیان هەیە لە ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکان لە داهاتودا ببنەوە بە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل.

هەواڵ:KNNC

 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئەوەی نەتانیاهۆ رایگەیاند ڕێکەوتنەکەینا لەگەڵ حەماس  سەرکەوتنێکی دیپلۆماسی و نیشتمانی و ئەخلاقیی مەزنە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل و ئەمڕۆ لە کابینەی حکومەت دەنگی لەسەردەدەن، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە پێچەوانەی ئەو لێداونیدا و وتی ناتوانن دەنگ بە ڕێککەوتنەکە بدەن.

بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، ڕایگەیاند دوای گەڕانەوەی بارمتەکان دەبێت حەماس لەناوببرێت و ئەرکی ئەوانە ئاسایشی وڵاتەکەیان رادەستی بیانییەکان نەکەن.


ناوبراو دەشڵێت؛ ئەوان بەرپرسیڕێتیان لەسەرە و دەبێت دڵنیاببنەوە لەوەی کە ڕێککەوتنەکە بۆ  ئازادکردنی بارمتەکان لەبەرامبەر وەستاندنی شەڕدا نەبێت.

ئەم وتانەی وەزیری داراری ئیسرائیل لە کاتێکدایە بڕیار وایە ئەمڕۆ پینجشيممە، کابینەی حکومەتەکەی ناتەنیاهۆ بڕیار بدەن لەسەر ڕازیبون بە ڕێکەوتنەکە لەگەڵ حەماسدا و حەماسیش لای خۆیەوە رایگەیاندوەناوی زیندانییەکانیان داوەتە ئیسرائیل بۆ ئازادکردنیان و ترەمپیش ڕێکەوتەنکەی بە رۆژێکی مێژویی بۆ وڵاتانی عەرەبی و  ئیسرائیل وەسفکرد.

470 جار خوێندراوەتەوە