وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:51 - 09/10/2025
کوردستان
+
-

پێنج ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێکەوتنی شنگال تێدەپەڕێت و هیچ کام لە تەوەرەکانی ئیداری، ئەمنی و بونیادنانەوە جێبەجێ نەکراون.

 

هەواڵ:KNNC

ئەو ڕێکەوتنە نەخشەڕێگەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگالە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئۆقرەیی و گەڕانەوەی متمانە بۆ ئاوارەکان، تا بە ئازادی و سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان.


 بۆیە جێبەجێکردنی کرایە بەشێک لە ڕێکەوتنی سیاسیی لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی ئێستا و بەرنامەی کاری وزاریی حکومەتی فیدراڵ.

 هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا هەوڵیانداوە تەوەرەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن، بەڵام هەندێ هێز و کەسایەتیی دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، کە خۆیان لە سەرووی یاسا و ڕێکەوتن و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبینن، بەربەستی سەرەکیی بەردەم جێبەجێکردنن.

 ئەمەش بووەتە هۆکاری بەردەوامیی نەهامەتیی ئاوارەکان و بێئومێدی و کۆچکردنی ژمارەیەکی زۆریان بۆ دەرەوەی وڵات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە ئامادەبووە ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات بۆ زەمینەسازیی گەڕانەوەی خوشک و برایانی ئێزدی و هاووڵاتییانی دیکەی ڕەسەن بۆ زێدی خۆیان. بە نیگەرانییەوە لە بەردەوامیی نەهامەتییەکانی ئاوارەکان دەڕوانین و ئۆباڵی هێشتنەوەی دۆخی ئەو ناوچەیە لەو بارە نائاساییە خراپە دەخەینە ئەستۆی ئەوانەی بە ئاشکرا ڕێگرن لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شنگال.

59 جار خوێندراوەتەوە