لەكۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، محەمەد شیاع سودانی
بەپشت بەستن بەراپۆرتی یەكگرتو لەبارەی سەرپێچییە یاساییەكانی هەڵوەشانەوەی
ئیمتیازاتی دارایی بەرپرسان بەژمارە (28ی ساڵی 2019) داوای لە گشت لایەك كرد پابەندی
یاساو رێنماییەكان بن .
هەواڵ: KNN
سودانی داواشیكردوە كە هەر بەرپرسێكی حكومەتی ئۆتۆمبیلی زیادەی حكومەتی
لایە لەماوەی حەوت رۆژدا بیگەڕێنێتەوە بەپێچەوانەوە دیوانی چاودێری دارایی
سەرپێچیكاران دەداتە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا
بكات.
بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران ژمارەی ئەو پاسەوانانەش دەگرێتەوە كە لەژمارەی
رێگە پێدراو بۆ بەرپرسان دەستنیشانكراون.
398 جار خوێندراوەتەوە