ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی
عێراق دەڵێت ئیمام خامەنەیی لەسەرانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەبارەی مانەوەی
هێزەكانی ئەمریكا لەم وڵاتە توڕەیە.
هەواڵ: KNN
عەلی بەنداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا دەستی دەستی دەكەن و نایانەوێت رێككەوتننامەی
كشانەوەیان لەعیراق جێبەجێبكەن و واشنتۆنیش تەنیا كات دەكوژێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە جموجۆڵەكانی هێزەكانی
ئەمریكا لەعیراق ئاماژەیە بۆ خواستنی مانەوەی
لەم وڵاتە وئەوەش پێشێلكردنی سەروەری عێراقە .
بەنداوی ئەوەشی دوپاتكردوەتەوە" ئەمریكا
بەنیازە هێزە سەربازییەكانی بۆ دوای 2030 لەعیراق بهێڵێتەوە" و پرسی مانەوەی
ئەو هێزانەش وایكردوە رابەری باڵای ئێران لەسەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی توڕە بیت.
461 جار خوێندراوەتەوە