دوای پلانەکەی ترەمپ بۆ
کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بزووتنەوەکە
پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە پلانەکە ،نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل وەڵامی حەماسی دایەوە .
هەواڵ ؛ KNNC
ئەمڕۆ هەینی،
سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە پلانەکەی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ
کۆتاییهێنان بەشەڕ لەغەززە ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، حەماس هێشتا
بەردەوامە لە ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بەو پلانەی ترەمپ کە پێشکەشی بزوتنەوەکە
کراوە، هەروەها نێوەندگرانی ئاگادارکردوەتەوە کە پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ
لێکۆڵیەنەوە لە پلانەکە.
لەبەرامبەردا، نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وەڵامی لێدوانەکانی
حەماسی دایەوەو تێیدا هاتوە، لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی فەرمی حەماسە بۆ ئەو
پێشنیازە وئەوەشی پشتڕاست کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەززە بەردەوامە، ئیسرائیل
غەززەی بەجێنەهێشتووە و بەردەوامە لە پلانەکانی.
بنیامین نەتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرەتای ئەم هەفتەیە پەسەندکردنی هێڵکارییەکانی
پلانەکەی ترەمپی ڕاگەیاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە ، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی سێ
بۆ چوار ڕۆژی بە حەماس دا تا ئەو پلانە قبوڵ بکات، هەڕەشەی لەناوبردنی کرد ئەگەر
ئەو پلانە ڕەت بکاتەوە.
1022 جار خوێندراوەتەوە