میدیایەكی ئەمریكی : كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق مایەی نیگەرانی كوردو سوننەكانە

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 05/10/2025
عێراق
+
-

میدیایەكی ئەمریكی لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە ؛كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەعیراق دەبێتە هۆی هەڵكشانی هەژمونی ئەمریكا لەم وڵاتە.

 

هەواڵ ؛ KNNC

كەناڵی فۆكس نیوز ئاماژەی بەوەكردوە هەركاتێك ئێران دركی بەبۆشایی لەناوچەكەدا كردبێت پڕی كردوەتەوە هەروەك دوای كشانەوەی ئەمریكا لەئەفغانستان لەرێگەی هاوكاریكردنی بزوتنەوەی تاڵیبان و لەعێراقیش پشتیوانیی میلشیا شیعەكانی كردوە .

 

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە چونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعیراق كەڵێنێكی گەورەی ئەمنی دروستدەبێت بەتایبەتیش لەپرسی توانا هەواڵگری و تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەكان كە لەلایەن واشنتۆنەوە بۆ بەرەنگاریبونەوەی هەڕەشەكانی داعش لەعیراق دەستەبەركردون.

 

 

كەناڵەكە لەزاری پسپۆڕانی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە؛ دەرفەت بۆ جموجۆڵی بەرفراوانی گروپە شیعەكانی سەر بەئێران دەڕەخسێنێت و ئەوەش نیگەرانی هێزە كوردی و سوننەكانی لێدەكەوێتەوە .

122 جار خوێندراوەتەوە