لە دوەم ساڵیادی
هێرشەکەدا، توێژینەوەیەکی ئەکادیمی ئاشکرای دەکات ، ئەمریکا لە
سەرەتای شەری غەززەوە و بە ئیدارەکەی جۆبایدن و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا،
بەبەهای زیاتر لە 21 ملیار دۆلاری هاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ئیسرائیل کردوە.
هەواڵ:KNNC
هاوکات لەگەڵ دووەمین
ساڵیادی هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، چەند توێژینەوەیەک بەهای ئەو هاوکارییە
سەربازییانەی ئەمریکایان ئاشکارکردوە کە پێشکەشی ئیسرائیلی کردوە لە دوو ساڵی
رابردودا.
توێژینەوەیەکی ئەمەریکی کە لەلایەن پڕۆژەی تێچوی جەنگ لە قوتابخانەی
واتسۆن بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و گشتی زانکۆی براون بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە
کردووە کە ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 10 ملیار دۆلاری زیاتری بۆ
هاوکاری و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانتردا خەرج کردووە.
گەرچی توێژینەوەکان،
پشتیان بە ڕاپۆرتی راستەوخۆی وەزارەتی
جەنگی ئەمەریکا نەبەستوە، بەڵام چاویان لەسەر ئەو داتا و ئەو هاوکاریانەی ئەمریکا خۆی رایگەیاندوە
بۆ ئیسرائیل کە هاوپەیمانێکی نزیکی واشنتۆنە و خەمڵاندنەکانی تێچووی دەستێوەردانی
سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەخەنە ڕوو.
ئەمڕۆ دوو ساڵ
تێدەپەرێت بەسەر شەڕی غەززەدا و ئەمەریکا تا ئێشتا هیچ لێدوانیكی نەداوە سەبارەت
بەو توێژینەوەانەی ئاشکرایان کردوە بە بەهای 21 ملیار دۆلار پاڵپشتی ئیسرائیل
کراوە.
یارمەتییە سەربازییەکانی
ئەمریکا بۆ ئیسرائیل
تەنها دوای چەند کاتژمێرێک
لە هێرشەکەی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، واشنتۆن ئامادەبوو هەرچی پێویست بێت بۆ ئیسرائیل
دابین بکات و دەستیکرد بە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل، کەشتی جەنگی و فڕۆکەی
جەنگی بۆ ناوچەکە ڕەوانە کرد.
ئیسرائیل داوای مووشەک
و تەقەمەنی ڕێگریکەری ئایرۆن دۆمی لە ئەمریکا کرد و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی
ئەوکاتەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن "پاڵپشتی تەواوی" خۆی پێشکەش بە ئیسرائیل
دەکات، کە مووشەک هەڵگری ڕێنمایی کراو و فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 لەنێو ئەو ئامێرانەی
کە دەنێردرێت.
بە شێکی دیکە لە
هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا کە زانراون؛
لە 12ی تشرینی یەکەمدا،
ئیدارەی بایدن دەستیکرد بە ئامادەکردنی پاکێجێکی یارمەتی بە بەهای نزیکەی دوو ملیار
دۆلار وەک بودجەی زیادە بۆ پشتگیریکردنی ئیسرائیل. و تا 17ی ئۆکتۆبەر پێنج باری چەک
و کەرەستەی ئەمریکی گەیشتنە ئیسرائیل.
مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانێکی کۆمارییەکانی پەسەند کرد کە 14.5 ملیار دۆلاری
وەک هاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل تەرخان کردبو.
تا مانگی کانوونی دووەمی
2023 واشنتۆن 15 هەزار بۆمب و 57 هەزار تۆپخانەی 155 ملم بۆ ئیسرائیل دابین کردبوو
کە زۆربەیان بە فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی سی 17 گواسترانەوە. هەروەها ئەمریکا زیاتر
لە 5000 بۆمبی MK-82ی بێ ڕێنمایی و زیاتر لە 5400 بۆمبی MK-84 و نزیکەی 1000 بۆمبی GBU-39ی تیرەی بچوکی ناردوە.
لە 8ی کانوونی دوەمدا،
بایدن دەسەڵاتی فریاگوزاری بەکارهێنا بۆ تێپەڕاندنی پێداچوونەوەی کۆنگرێس بۆ فرۆشتنی
نزیکەی 14 هەزار گوللەی تانکی بە بەهای 106.5 ملیۆن دۆلار بۆ گەیاندنی دەستبەجێ بۆ
ئیسرائیل.
لە 29ی کانوونی دوەمدا
حکومەتی ئەمریکا جارێکی دیکە دەسەڵاتی فریاگوزاری بەکارهێنا بۆ فرۆشتنی 147.5 ملیۆن
دۆلاری ئیسرائیل بە تۆپخانە و چەکی پەیوەندیدار بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەکی ئیسرائیل.
179 جار خوێندراوەتەوە