ئومێد سەباح: داوامان لە بەغداد کردوە هاوشێوەی ڕێکەوتنی نەوت، لەسەر داهاتە نانەوتییەکانیش ڕێکەوتن بکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:02 - 06/10/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا بەغداد ڕەزامەندی لەسەر ناردنی موچەی مانگەکانی هەشتو  نۆ دەرنەبڕیروە  و ئەوان ئامادەن داهاتی ناوخۆی ئەو دوو مانگە رادەستی بەغددا بکەن.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە،لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریزگای هەڵەبجە، ئومێد سەباحی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان رایگەیاند؛ داوایان كردووە لەبارەی داهاتی نانەوتی رێككەوتنێك بکەن کە هاوشیوەی ڕێکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بێت.

ئاماژەی بەوەسکردوە وەک هەریم ئامادەن داهاتی مانگەکانی هەشط و نؤ ڕآدەستی بەغداد بکەن، بەڵام تا ئێستا بەغداد ڕەزامەندی بۆ ناردنی موجيی ئەو دوو مانگە دەرنەبڕیوە.

لەبارەی پاریزگای هەڵەبجەشەوە ئومێد سەباح وتی؛ ژمارەیەک  بڕیاری باش لە بەرژەوەندی  پارێزگاکە دراوە و بڕیارە 250 کەسی دیکە بۆ پارێزگاکە دابمەزرێندرێت.

 

سەرۆكی حكومەتیش رەزامەندی داوە دەروازەی سازان لە سنوری پارێزگاکە وەكو دەروازیەكی ناوخۆیی بكرێتەوە، هەمو ئەمانەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانن بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی كارگێڕی پارێزگاكە.

152 جار خوێندراوەتەوە