سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی داگیرکردنی غەززەی راگرت

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 04/10/2025
جیهان
+
-



دوای داواکەی ترەمپ بۆ ئاگربەست، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، نەتانیاهۆ، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیلی کردوە  ئۆپراسیۆمی داگیرکردنی شاری غەززە رابگرن، تەنها بەرگری بکەن لەخۆیان، لە ئەگەری هەر پێشهاتێکدا، ماڵپەرێ ئاکسیۆسیش پشتڕاستی دەکاتەوە، فەرمانکراوە بە سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکانیان ڕاگرن لە غەززە.


هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە، رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، بەفەرمانی نەتانیاهۆ، سوپای ئیسرائیلی ئاگادارکراوەتەوە کە هێرشەكانی لە غەززە ڕابگرن و  بگۆڕدرێن بۆ دۆخی بەرگری، لایخۆشیەوە   ماڵپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل داگیرکردنی شاری غەززە رادەگرێت.

ڕادیۆکە ڕایگەیاندوە کە "دوای ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرکردایەتی سیاسی سوپایان ڕاسپاردوە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی غەززە ڕابگرن".

لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل ڕێنمایی بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەرکرد و ڕاسێگەیاندوە؛ ناهێڵێن حەماس هیچ دەستکەوتێکی هەبێت.

151 جار خوێندراوەتەوە