لیژنەی
سەرپەرشتیی فێستیڤاڵی سولی فێست ڕوونکردنەوە لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی
چوونە ژوورەوە بۆ پارکی هەواری شار دەدات و ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکە بۆ مەبەستی
بازرگانی نییە، بەڵکو بەشێکی زۆری داهاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی نەخۆشخانەی
هیوا تەرخان دەکرێت.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، لیژنەی سەرپەرشتیی فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە،
بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی چوونە ژوورەوە بۆ پارکەکە لە 500 دینارەوە بۆ هەزار و 500
دینار، هەنگاوێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە بەمەبەستی زیادکردنی هاوکارییەکان بۆ
نەخۆشخانەی هیوا، چونکە ئەو منداڵانە لە ئێستادا پێویستیان بە پشتیوانی و
هیوابەخشیی هەمووان هەیە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، فێستیڤاڵی سولی فێست تەنها بۆ
کاتبەسەربردن و خۆشی نییە، بەڵکو شوێنێکە بۆ نیشاندانی ڕۆحی هاوکاری،
بەرجەستەکردنی بەها مرۆییەکان و پابەندبوونی شاری سلێمانی بە خزمەتکردنی کۆمەڵگەوە.
192 جار خوێندراوەتەوە