ڕوانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد بەشار ئەسەد سەرۆكی رژێمی پێشوی
سوریا لەهەوڵیكی كوشتن لەڕوسیا ڕزگاری بوە
.
هەواڵ: KNN
بەپێی راگەیەنراوێكی ڕوانگەی ناوبراو بەشار ئەسەد لەڕێگە
ژەهراویكردنەوە هەوڵی كوشتنی دراوە و ئەو لایەنەی ئەو كارەشی كردوە بۆ ئەوەی حكومەتی
مۆسكۆ روبەرووی ئیحراجی و تۆمەتباركردنی بەپاكتاوكردنی ئەسەد بكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەسەد دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانەیەكی مۆسكۆ
چارەسەركراوەو دواتر هاتوەتە دەرەوە .
ئەو هەوڵە لەدژی سەرۆكی رژێمی پێشوی سوریا لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێك بەر
لەئێستا دادوەرێکی سوری بە شێوەی غیابی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد
بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی ساڵی 2011 لە دەرعا و دەڵێت" ئەوە رێگە
خۆشدەکات بۆ دەرکردنی فەرمانێک لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە".
1835 جار خوێندراوەتەوە