کۆمیسیۆنی
هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
پەسەند کراوە و رۆژی هەینی 3ـی 10ـی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
رایەگەیاند ئەنجومەنی کۆمیسیاران لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی
پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد.
ئاماژەیان
بەوەش کردوە، ئەنجومەنی کۆمیسیاران، ڕۆژی هەینی، 3ـی 10ـی 2025 دیاریکردوە بۆ دەستپێکردن بە بانگەشەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە هەت هەزار کەس خۆیان کاندید
کردوە ونزیکەی 800 کاندیدیش لە سەر ئەو بنەمایانەی دایان ناوە کۆمیسیۆن
دورخراونەتەوە.
ئەمە لە
کاتێكدایە، بڕیارە ڕۆژی 11ـی 11ـی 2025 لە عێراق هەڵبژاردنی پرلەمان بەڕێوە بچێت و
کە لە 329 کورسی پێکدێت.
134 جار خوێندراوەتەوە