عێراق: بەنداوێک بە تەواوی وشک بو و یەدەگی ئاوەکەی تەنیا بەشی 15 ڕۆژ دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:07 - 30/09/2025
عێراق
+
-

بەڕێوەبەری ناحیەی عوزێم لە پارێزگای دیالە هۆشداریدا لە "مەترسێکی گەورە" کە نە هۆی وشکە ساڵییەوە بەرۆکی ئەو ناوچەیەی گرتوەتەوە و دەلێت" تەنیا بۆ 15 تا 20 رۆژ ئاومان هەیە".
هەواڵ: KNN

ئاژانسی شەفەق نیوز بڵایکردەوە کە بەنداوی(عوزێم ) لە پارێزگای دیالە ، ئێستا بەتەواوی وشک بوە، بەپێی زانیارییەکان تەنها 9 مەتری ماوە،  ئاماژەی بەوەشکردوە، " ئەو ئاوەی کە دەمێنێتەوە پیس بوە و بەکارنەهاتوە".

ئاشکراشی دەکات کە " ئەمڕۆ بارەگای قەیرانەکان لە قەزاکە کۆبوەوە و گەیشتینە ئەوەی کە ئەو ئاوەی لە ئێستادا بەردەستە بۆ تەنیا 15 تا 20 رۆژ بەش دەکات و " بەهۆی وشکەساڵییەوە قەزا و گوندەکانی قەزاکە بەدەست واقیعێکی خەمناکەوە دەناڵێنن ".

ڕونیشی کردەوە، " ماوەی 10 ساڵە پڕۆژەی ئاوی ناوەندی عوزێم بە بڕی 28 ملیار دینار تەواو نەبوە، پێویستە ئەم پڕۆژەیە بە تەواوی پشت بە ڕوباری دیجلە ببەستێت و کۆتایی بە ئازارەکانی دانیشتوانی ئەم دەڤەرە بهێنێت کە زیاتر لە پێنج دەیە بەردەوامە.

ساڵانێکە عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی وشکەساڵی بوەتەوە، کە یەکێکە لە تازەترین تەحەددای ژینگەیی لە مێژوی مۆدێرنی وڵاتەکەدا. ئەم قەیرانە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبونەوەی بارانبارین و کەمبونەوەی بەرچاوی هاوردەکردنی ئاو لە وڵاتانی سەرەوەی وەک تورکیا و ئێرانەوەیە.

ئەم هۆکارانە بونەتە هۆی کەمبونەوەی ناوچە چێنراوەکان و زیادبونی بیابانبون و کەمبونەوەی ئاسایشی خۆراک، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بژێوی ملیۆنان عێراقی هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و گوندنشینەکان.

1121 جار خوێندراوەتەوە