سەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراقی : هێشتا هەرێم و بەغدا نەگەیشتون بەڕێككەوتن

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 07/09/2025
کوردستان
+
-

سەرچاوەیەك لەحكومەتی عیراقی ئاشكرایكرد؛ هێشتا هەرێم و بەغدا نەگەیشتون بەڕێككەوتن و حكومەتی فیدراڵی مەرجی هەیە.

 

هەواڵ: KNN 

ئەو سەرچاوەیە بە بەغدادلیەومی راگەیاند: ئەو مەرجەی كە بوەتە ئاستەنگ لەبەردەم بەرەو پێشچونی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا " داوایەی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقە سەبارەت بەرادەستكردنی لە 50%ی داهاتی فیدراڵی و نافیدراڵیی لەلایەن هەرێمەوە.

 

جەختی لەوەشكردوەتەوە كە دۆسێی نەوت یەكلاكراوەتەوەو  هەردولاش رێككەوتون لەسەر رادەستكردنی نیوەی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و پابەندبوون بە پرسی بەبانكیكردنی موچەی فەرمانبەران" بەڵام هێشتا هەرێم رازی نەبووە بە داواكەی وەزیری دارایی عیراق كە خۆی لە داهاتی هاتوچۆو گومرگ و باج و كارەباو تەندروستیی و ئاودا دەبینێتەوە.

5857 جار خوێندراوەتەوە