موقتەدا سەدر بۆ نەیارانی: تیرەكانتان بریندارمان ناكەن

KNN : Kurdish News Network
03:57 - 29/09/2025
عێراق
+
-

سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعی دەڵێت لەهەڕەشەی نەیارانمان ناترسین و لەگەڵ نزیكبونەوەش لەوادەی هەڵبژاردن دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

لەتویتێكیدا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە، موقتەدا سەدر لەپەیامێكیدا بۆ سیاسییەكانی عیراق دەڵێت پێویستە لەڕوداوەكانی لوبنان و سوریاو یەمەن و ئێرانەوە پەند وەربگرن و عیراق لەماوەی 12 كاتژمێردا زیانی بەردەكەوێت و هیچ كام لەبەڵێندەرەكان نادۆزنەوەو گوێبیستی دەنگیان نابن.

 

موقتەد سەدر لەدرێژەی نوسینەكەیدا دەڵێت ؛ وەك دەزانن هەڕەشەكانتان نامانترسێنن و تیرەكانتان زیانمان پێناگەیەنێت و لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش لەنێوخۆتاندا دەكەونە ململانێی یەكتر چونكە گەل هۆشیارەو نیشتمانیش خەمخۆری هەیەو بایكۆتكارانیش بایكۆت دەكەن بۆیە ئەنجامەكان وەك پێشوتر نابن.

 

 

هاوكات موقتەدا سەدر هێرشی كردوەتە  سەر هەڵبژاردن و بە پرۆسەیەك ناوی دەبات كە سك تێر ناكات و لەرێگەیەوە خۆفرۆش و گەندەڵەكان زاڵ دەبن و ئەوانەش دوردەخرێنەوە كە یاسای بەتاوانناساندنی ئاسایكردنەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل و یاسای ئاسایشی خۆراكیان دەركردووە (بەبێ ناوهێنان مەبەستی لە رەوتەكەی خۆیەتی كە پشتیوانی دەركردنی ئەو دوو یاسایەی كردبوو).

 

دەشڵێت هەركەسێك  بیەوێت بەشداری هەڵبژاردن بكات بەپێی رێنمایی زاناو داناكانی بەشداردەبێت و دەنگی خۆی ناداتە ئەو كەسەی كە تاقیكراوەتەوە .

 

دەشڵێت ؛ ئەمە یەكەم هەڵبژاردنە لە عێراق كە بەبێ بەشداری رەوتی نیشتمانی شیعە بەڕێوەدەچێت، ئەمەش مەترسی لەناو بەشداربووانی هەڵبژاردنەكە زیادكردووەو لەگەڵ خۆشیدا قسەوباسی لەبارەی سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان زیاد كردووە. 

 

بەوتەی موقتەد سەدر؛عیراق و گەلەكەی رووبەروی مەترسییەكی راستەقینە دەبنەوە لەسایەی بڵاوبونەوەی بێكاری و بیری توندڕەو هەژاری و گەندەڵی ئەخلاقی.

 

 

هەر ئەمرۆش موقتەدا سەدر لەنەجەف سەردانی مەزاری باوكی كرد دوای ئەوەی لەلایەن عەلی فازل چالاكوانی ئۆپۆزسیۆن ناوبراو ئاگادار كرایەوە كە لەلایەن یاسرسەخیل پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا هەوڵی تیرۆر كردنی دەدات لەكاتی سەردانی بۆ مەزاری باوكی لەنەجەف لەڕێگەی فرۆكەی درۆنەوە.

 

 

شەوی رابردوش لەبەسرە گرژی و ئاڵۆزی هاتە ئاراوە دوای ئەوەی چەكدارانی سەرایا سەلامی سەر بەموقتەدا سەر لەپارێزگاكەدا بڵاوبوونەوە دوای ئەوەی باس لەهەوڵی تیرۆر كردنی موقتەدا سەدر درا.

4604 جار خوێندراوەتەوە