داوا لە سودانی دەکرێت دەستپێکی دەوامی فەرمی دوابخرێت

KNN : Kurdish News Network
12:35 - 30/09/2025
عێراق
+
-

فەرمانبەران وبەرپرسان داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن کە کاتی دەستپێکی دەوامی فەرمی لە 8ی بەیانییەوە بۆ 9ی بەیانی بگۆڕێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی کەمتر لە شەقامەکان دروست بێت.

هەواڵ:KNN

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک فەرمانبەر وبەرپرس لە نامەیەکی فەرمیدا داوایان  لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کە دەوامی فەرمی بگۆڕن بۆ کاتژمێر 9:00ی بەیانی لەبری کاتژمێر 8:00ی بەیانی، بۆ ئەوەی لەگەڵ دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان لەیەک کاتدا نەبێت و قەرەباڵغی هاتوچۆ دروست نەبێت.

لە نوسراوەکەدا فەرمانبەران ڕایانگەیاندوە کە "یەکخستنی خشتەی قوتابخانە و زانکۆ و فەرمانگەکانی حکومەت لە کاتژمێر 8ی بەیانیدا بوەتە هۆی ئیفلیجی تەواو لە شەقامەکان و تەنانەت لقە ناوخۆییەکانیشدا".

ئاماژەیان بەوەشکردوە، "گۆڕینی کاتی دەوامی فەرمی بۆ کاتژمێر 9ی بەیانی قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە، ناکۆکی نێوان هاتوچۆی کارمەندان و خوێندکاران چارەسەر دەکات".

564 جار خوێندراوەتەوە